کۆمەڵکوژی لە غەززە سەرەڕای ئاگربەست: ٥ شەهید و ٥ بریندار
داگیرکەرانی سەهیۆنی قوتابخانەیەکیان کردە ئامانج کە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران لە گەڕەکی توفاح لە غەززە بوو. ئەم هێرشە کە لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا ڕوویدا و بووە هۆی شەهیدبوونی ٥ فەلەستینی کە زۆربەیان منداڵ بوون و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. داگیرکەران بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕێگریان لە تیمە پزیشکییەکان کرد کە بگەنە ناوچەکە.
لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانە بۆ سەر قوتابخانەیەک کە پەنابەرانی تێدا نیشتەجێیە لە گەڕەکی توفاح لە شاری غەززە، ٥ فەلەستینی کوژران و ٥ی دیکەش بریندار بوون. هێرشەکە کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە قوتابخانەکەدا رووی دا، ژمارەی کوژراوانی زیاتر کرد.
دوای هێرشەکە تەرمی پێنج شەهید کە یەکێکیان ئافرەتە و پێنج بریندار کە باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلمەمەدانی. بەپێی زانیارییەکان باری تەندروستی سێ لە بریندارەکان ناجێگیرە.
بە وتەی شایەتحاڵان، تانکێکی داگیرکەر چووەتە ناو گەڕەکەکەوە و لە قوتابخانەکە نزیک بووەتەوە و چەندین جار گولڵەی تۆپخانەیان کردووە. دوابەدوای ئەو هێرشە، داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سەعات پێشیان گرت کە ئەمبولانس و تیمەکانی بەرگری شارستانی بگەنە ئەو ناوچەیە. ئەمەش بووە هۆی دواخستنی چۆڵکردنی بریندارەکان و بووە هۆی ئەوەی ژمارەی کوژراوان زیاتر بێت.
بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند، دوابەدوای هەماهەنگییەکی سنووردار لەگەڵ نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەرمی پێنج شەهید کە زۆربەیان منداڵن، لە داروپەردووەکان دەرهێنرانەوە. ڕێکخراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، بەئامانجگرتنی قوتابخانە و داڵدەگاکانی نیشتەجێکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی، پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە.
ئەم هێرشە دوایین زنجیرە پێشێلکارییەکانی هێزە داگیرکەرەکانە سەرەڕای ئاگربەست کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکانی نەخۆشخانەکانی غەززە، سەدان پێشێلکاری لە ماوەی ئاگربەستدا روویانداوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە فەلەستینیەکان شەهید کراون.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا بە دەیان هەزار فەلەستینی لە هێرشە بەردەوامەکانی سەر غەززە شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون. بەئامانجگرتنی ئەو قوتابخانانەی کە خەڵکی سڤیل پەنایان بۆ دەبەن، لە نێو قورسترین تاوانەکانی داگیرکاریدا دەمێنێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هێرشێکی چەقۆوە لە وێستگەیەکی میترۆ لە تایوان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە شاری ئیزمیتی پارێزگای کۆجائێلی، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆری ئۆرلان-١٠ی دروستکراوی رووسیا دۆزرایەوە، کە پێدەچێت بۆ سیخوڕی و چاودێریکردن بەکاردەهێنرێت.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی، پەسەندکردنی پلانی دروستکردنی شارۆچکەیەکی نوێی نیشتەجێبوون لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو لەلایەن بەتسەلئێل سمۆتریچ بەناو وەزیری دارایی کابینەی توندڕەوی رژێمی داگیرکەری بە توندی ئیدانە کرد.